Wayground logo

Free Printable Worksheets

Font size

S
M
L
XL
Worksheets

دەمەکانی کاری ڕانەبردوو

Total questions: 10

Worksheet time: 5mins

Name
Class
Date
1.

کاری ڕانەبردووی ڕاگەیاندن بەهۆی یەکێک لەم ئامرازانە نەرێ دەکرێت

a)

نی

b)

نە

c)

نا

d)

مە

2.

لە ڕستەی ( ئەم چیرۆکێ دێ نڤیسین.) کاری ( دێ نڤیسین) بریتییە لە

a)

ڕانەبردووی ئێستا

b)

ڕانەبردووی ئایندە

c)

ڕانەبردووی دانانی

d)

ڕابردووی دانانی

3.

لە ڕستەی ( ئێمە پەیڕەوی یاسا دەکەین) ( دەکەین) دەبێتە کاری

a)

ڕانەبردوو

b)

داخوازی

c)

ڕابردوو

d)

تێنەپەڕ

4.

کاری ڕابردووی (کەوت) بگۆڕین بۆ ڕانەبردوو دەبێتە

a)

دەکەوت

b)

کەوتووە

c)

دەکەوێت

d)

بکەوە

5.

کارێکە دووکاتی جیاوازی هەیە

a)

کاری ڕانەبردوو

b)

کاری داخوازی

c)

کاری ڕانەبردوو

d)

کاری ناتەواو

6.

لە کرمانجی خواروو کاری ڕانەبردووی دانانی یاسای دروستبوونی بەم شێوەیە دەبێت

a)

ڕەگ+ را

b)

د+ ڕەگ+ جێناوی لکاو

c)

ب+ڕەگ+ جێناوی لکاو

d)

دە+قەد

7.

کاری ڕانەبردووی دانانی نیشانەی (دە،د) دەگۆڕین بۆ یەکێک لەمانەی خوارەوە دەبێتە

a)

نە

b)

مە

c)

نا

d)

ب

8.

کاری ڕانەبردووی ئایندە ( داهاتوو) یاسای دروستبوونی لە کرمانجی سەروو(ژوورو) بەم شێوەیەیە

a)

ب+ڕەگ+ جێناوی لکاو

b)

دێ + ڕەگ+جێناوی لکاو

c)

دە+ ڕەگ+ جێناوی لکاو

d)

د+ ڕەگ+ جێناوی لکاو

9.

کام لەم کارانە ڕانەبردووە؟

a)

دەردەچووم

b)

دەردەکەوتم

c)

دچاند

d)

دەردکەڤم

10.

لە ڕستەی ( ئەو دەهات بۆ کتێبخانە) کاری ڕستەکە:

a)

ڕانەبردوو بۆ دەمی ئێستا

b)

ڕانەبردوو بۆ دەمی ئایندە

c)

ڕابردووی بەردەوام

d)

ڕابردووی نزیک