Worksheetsتاقیکردنەوەی ڕۆژانە (پۆلی حەوتەم)
Total questions: 15
Worksheet time: 18mins
کام لەمانە دەبن بە دیارخەری ناو
ھاوەڵکار
بەرکار
ھاوەڵناو
تەواوکەری بەیاریدە
کام لەمانە نابێتە تەواوکەری کار؟
تەواوکەری بەیاریدە
بەرکار
ھاوەڵکار
جێناو
پۆلەکەی من گەشبینە.
پۆلەکە: ناوە، ئەرکی دیارخەری جێناوە
پۆلەکە: ناوە، ئەرکی دیارخراوە
پۆلەکە: ناوە، ئەرکی تەواوکەری بەیاریدەیە.
من: جێناوە، ئەرکی دیارخەری ناو نییە.
لەئەرکی تەواوکەری بەیاریدەدا پێویستە:
ھەمیشە کارەکەمان تێپەڕبێت.
ھەمیشە ئامرازی پەیوەندی بکەوێتە دوای ناوەکەوە.
ھەمیشە ئامرازی پەیوەندی بکەوێتە پێش ناوەکەوە.
ھەمیشە کارەکەمان تێنەپەڕبێت.
خوێندکاری دڵسۆز یارمەتی ھاوڕێکەی دەدات.
ی)ی دوای وشەی (خوێندکار) چییە؟
ئامرازی پەیوەندییە.
ئامرازی دانەپاڵ(خستنەسەر)ە.
جێناوی لکاوە
وەڵامی یەکەم و سێیەم ڕاستە
ئازاد ئاو دەخواتەوە.
ئاو: ناوە، ئەرکی بەرکار نییە.
ئاو: ناوە ئەرکی بەرکارە.
ئاو: ناوە، ئەرکی دیارخراوە.
ئاو: ناوە، ئەرکی دیارخەری ناوە.
دەرگەکەم داخست.
کام لەمانە ڕاستە؟
دەرگەکە: ناوە، ئەرکی بکەرە.
کاری ڕستەکە تێنەپەڕە.
ڕستەکە بکەری تێدانییە.
کاری ڕستەکە تێپەڕە بۆیە دەرگەکە بەرکاری داخستن دەکەوێت و ئەرکی دەبێتە بەرکار.
کام لەمانە دەبن بە بەرکار؟
وشەیەک کارێک جێبەجێبکات.
وشەیەک ببێت بە تەواوکەری بەیاریدە.
وشەیەک کاری لەسەربکرێت.
وشەیەک خۆی واتای کاری تێدابێت وەک: بینین
ڕستە لەچی پێکدێت؟
لە کۆمەڵەی ناو و کۆمەڵەی کار
تەنیا لە کار پێکدێت.
تەنیا لە بکەر پێکدێت.
تەنیا لە نیھاد پێکدێت.
پیاوەکە بەھێزە.
پیاوەکە: ئەرکی بکەرە، چونکە کارەکەمان تەواوە.
پیاوەکە: ئەرکی نیھادە، چونکە کارەکەمان ناتەواوە.
پیاوەکە: ناو نییە.
پیاوەکە: بەرکارە، چونکە کاری لەسەرکراوە
ە، بوو، دەبێت) ئەگەر لەجیاتی یەکتر توانیمان لەناو ڕستەدا دایان بنێین ئەوا دەبن بە:
کاری تەواو
کاری ناتەواو
کاری یاریدەدەر
جێناو
کام لەم ڕستانە ھاوەڵکاری شوێنی تێدایە؟
وانەکان لەسەرخۆ بخوێنن.
ئێوە لەسەرمێز نان دەخۆن.
ئێمە دڵمان بەیەکتر زۆر دەکرێتەوە.
دوێنێ وانەمان نەبوو.
کام لەم ڕستانە ھاوەڵکاری چەندێتی تێدایە؟
وانەکان لەسەرخۆ بخوێنن.
ئێوە لەسەرمێز نان دەخۆن.
ئێمە دڵمان بەیەکتر زۆر دەکرێتەوە.
دوێنێ وانەمان نەبوو.
کام لەم ڕستانە ھاوەڵکاری چۆنییەتی تێدایە؟
وانەکان لەسەرخۆ بخوێنن.
ئێوە لەسەرمێز نان دەخۆن.
ئێمە دڵمان بەیەکتر زۆر دەکرێتەوە.
دوێنێ وانەمان نەبوو.
کام لەم ڕستانە ھاوەڵکاری کاتیی تێدایە؟
وانەکان لەسەرخۆ بخوێنن.
ئێوە لەسەرمێز نان دەخۆن.
ئێمە دڵمان بەیەکتر زۆر دەکرێتەوە.
دوێنێ وانەمان نەبوو.
